
کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
چوارشەممە (10-5ـ2023) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .
1- یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان لەنێوان یانەی پێشمەرگەی هەولێر و یانەی دهۆک رۆژی یەکشەممە 21-5-2023 لەیاریگای ( فڕەنسۆ هەریری) کاتژمێر 6ی ئێوارە ئەنجام دەرێت .
سوپاسێکی تایبەت بۆ یانەی وەرزشی هەولێر کە هەمیشە هاوکاری ئێمەن .
2- پێنج شەممە 25-5-2023 کۆبوونەوەی هونەری بۆ یانەکانی خولی لاوانی کوردستان کاتژمێر 10 ی بەیانی لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامدەدرێت .
تێبینی : نوێنەرتان ئامادەبێت بەنووسراوی فەرمی بەشداریکردن .
3-سوپاس و پێزانین و دەسخۆشی بۆ جێگری یانەی وەرزشی برایەتی بەڕێز ( دارا عەزیز ) بەهۆی نواندنی هەڵسووکەوتی جوان و پاراستنی گیانی وەرزشی لەیاری نێوان یانەی برایەتی و یانەی دهۆک لەگەڕی 29ی خولی نایابی کوردستان .
4- بەهۆی دووبارەبوونەوەی هەڵسووکەوتی ناوەرزشی( قسەی ناشیاو) لە لایەن راهێنەری یانەی برایەتی ( هێور مستەفا) لەچەندین یاری بەرامبەر بە ناوبژیوانان بڕیاردرا بە :
ا- راگرتنی بۆ 8 یاری لە هەر وەرزێک و خولێک و یانەیەک کە راهێنەرایەتی تێدابکات .
ب- پێبژاردن بەبڕی یەک ملیۆن دینار .
5- دوای وەرگرتنی رەزامەندی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش سەبارەت بە دەست لەکارکێشانەوەی بەڕێز ( عیسی محمد محمدامین ) وەکوو سەرۆکی یانەی وەرزشی چۆمان ، لەئێستادا وەک یاریزان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ .

