کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
شەممە (4-11-2023) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .
1_ بۆ دەستەی هونەری و کارگێڕی سەرجەم یانەکانی خولی نایاب لە کاتی یاریەکانیاندا پێویستە ( باج)ـی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە مل بکەن، بە پێچەوانەوە سزای دارایی دەدرێن و بە دووبارە کردنەوەی سزاکە توندتر دەبێت .
2 _ ئاگادار کردنەوەی کۆتایی بۆ یانەی چوارقوڕنە، بە کارهێنانی بڵند گۆ لە نێو یاریگا یاخود لە نێو هاندەران لە کاتی یاریدا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن .
3 _ دواخستنی خولی پلە یەکی کوردستان بۆ بەرواری 23-11-2023 بەهۆی زیاتر خۆئامادەکردنی یانەکان .
4 _ تیروپشکی خولی پلە یەکی کوردستان ڕۆژی شەممە 2023/11/11 کاتژمێر 2:30 دوای نیوەڕۆ لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامدەدرێت، بۆ هەر یانەیەک تەنها 2 نوێنەر ئامادەبێت .
5 _ دوا کات بۆ وەرگرتنی کشوفاتی یانەکانی خولی پلە یەکی کوردستان ڕۆژی 2023/11/15 یە، دوای ئەم بەروارە لێیان وەرناگیرێت .
6 _ خولی ژێر 20 ساڵانی کوردستان لە بەرواری 2024/2/15 دەستپێدەکات، لە دایک بووی 2005 بەرەو سەرەوە دەتوانێ بەشداری بکات.
7 _ خولی ژێر 18 ساڵانی کوردستان لەبەرواری 2024/3/15 دەستپێدەکات، لە دایک بووی 2007 بەرەو سەرەوە دەتوانێ بەشداری بکات.
8 _ تاقی کردنەوەی ناوبژیوانانی فوتساڵ لە بەرواری 2023/12/2 کاتژمێر 9ـی بەیانی لە هۆڵی ئافرەتانی هەولێر ئەنجامدەدرێت .
9- پەسندکردنی ئەنجامی تاقیرکردنەوەی سەرپەرشتیارانی خولەکانی کوردستان .