کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
چوارشەممە 6-3-2024 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .
1_ سەبارەت بە کێشە و ڕووداوە نەخوازراوەکانی یاری نێوان یانەی کۆیە و یانەی خاک لە گەڕی 14ـی خولی پلە یەکی کوردستان :
آ_ بە هۆی تێوەگڵانی لە ڕووداوەکانی دوای یاری و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی یانەی خاک لە سەر ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەڕێز ( کرێکار زرار ) لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری کۆیە و لادانی لە ڕێنمایەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بڕیارماندا بە هەڵپەساردنی ئەندامیەتی بەڕێز ( کرێکار زرار ) تاوەکو کێشەکەی یەکلایی دەبێتەوە لە دادگا.
ب_ ڕاگرتنی ڕاهێنەری یانەی کۆیە ( زرار کرێکار ) بۆ ماوەی 3 وەرز لە سەرجەم کار و چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، پێبژاردنی بە بڕی 2000000 دوو ملیۆن دینار.
ج_ ڕاگرتنی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی کۆیە ( ڕێکار کرێکار ) بۆ ماوەی 1 وەرز لە سەرجەم کار وچالاکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، پێبژاردنی بە بڕی 1000000 یەک ملیۆن دینار.
د_ ڕاگرتنی گۆڵپارێزی یانەی کۆیە ( ئاکار ئەکرەم ) بۆ سێ یاری، پێبژاردنی بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.
ھ_ بە هۆی هێرشکردنە سەر ناوبژیوان بڕیار درا بە ڕاگرتنی یاریزان ( ساڵح جومعە ) یاریزانی یانەی کۆیە و ( پێشەنگ شۆڕش) چارەسەرکاری تیپی تۆپی پێی یانەکە و ( ڕێکار حەسەن ) کارگوزاری یانەی کۆیە بۆ 2 یاری و پێبژاردنیان بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
و _ ئامادە نەبوونی بەڕێوەبەری کار و باری یاریزانان ( شاهۆ حوسامەدین ) لە سەرجەم بۆنە و کار و چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ ماوەی 2 ساڵ و بە هیچ شێوەیەکیش مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت.
س _ دوورخستنەوەی ( سەرکار کرێکار ) لە سەرجەم بۆنە و کار و چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ تا هەتایە.
ش - کەمکردنەوەی 7 خاڵ لەکۆی گشتی خاڵەکانی وەرزی داهاتووی یانەی کۆیە واتە بە -7 خاڵ دەست بەخول دەکات وەسەرجەم یاریەکانی وەرزی 2024 _ 2025 لەدرەوەی یاریگای خۆی دەبێت بێ ئامادەبوونی هاندەر، وە پێبژاردنیان بەبڕی 5000000 پێنج ملیۆن دینار .
2_سەبارەت بە یاری نێوان یانەی هەریر و یانەی دینارتە لە گەڕی شەشەمی خولی پلە دووی کوردستان :
آ_ بە هۆی بەکارهێنانی بڵند گۆ لە لایەن هاندەرانیانەوە، بڕیاردرا بە پێبژاردنی یانەی هەریر بە بڕی 150000 سەد و پەنجا هەزار دینار.
ب _ ئاگادار کردنەوەی کۆتایی بۆ یانەی هەریر بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی، بە پێچەوانەوە تووشی سزای قوڕس دەبن.
3_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی سیروانی هەڵەبجە و یانەی ئاشتی لە گەڕی شەشەمی خولی پلە دووی کوردستان :
آ_ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی، بڕیار درا بە پێبژاردنی ڕاهێنەری یانەی سیروانی هەڵەبجە بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
ب_ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی و زێدەڕۆیی بڕیار درا بە ڕاگرتنی( عوسمان ساڵح) یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی سیروانی هەڵەبجە بۆ 2 یاری بۆ وەرزی 2024 _ 2025 وە پێبژاردنی بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.
ج_ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی بڕیار درا بە ڕاگرتنی ( نەریمان شوان ) یاریزانی یانەی ئاشتی بۆ 2 یاری بۆ وەرزی 2024 _ 2025 وە پێبژاردنی بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
4_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی ئاشتی و یانەی پیرەمەگرون لە گەڕی حەوتەمی خولی پلە دووی کوردستان :
آ_ بە هۆی هێرشکردنە سەر ناوبژیوانی یاری لەلایەن یاریزانانی یانەی پیرەمەگرون بڕیار درا بە ڕاگرتنی هەر دوو یاریزان ( ئەسکەندەر کەریم و سەرکار محەمەد ) بۆ وەرزی 2024 _ 2025 وە پێبژاردنیان بە بڕی 1000000 یەک ملیۆن دینار.
ب_ ئەنجامدانی سەرجەم یارییەکانی یانەی پیرەمەگرون بۆ وەرزی 2024 _ 2025 لە دەرەوەی یاریگای خۆیان، وە پێبژاردنیان بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.
5_ لە یاری نێوان یانەی تەق تەق و یانەی هەریر لە گەڕی حەوتەمی خولی پلە دووی کوردستان، بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی یاریزانی یانەی تەق تەق ( کاروان عەبدولکریم ) بڕیاردرا بە ڕاگرتنی بۆ 2 یاری و پێبژاردنی بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
6_ لە یاری نێوان یانەی سلێمانی و یانەی هەڵەبجەی شەهید لە گەڕی سێزدەمی خولی پلە یەکی کوردستان، بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی بڕیار درا بە ڕاگرتنی ( ئەردەلان سەڵاح ) بەڕێوەبەری یانەی هەڵەبجەی شەهید بۆ 2 یاری و پێبژاردنی بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
7_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی هەڵۆ و یانەی پیشەسازی لە گەڕی چواردەمی خولی پلە یەکی کوردستان :
آ_ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی بڕیار درا بە ڕاگرتنی ( ئەحمەد خەلیل ) بەڕێوەبەری یانەی هەڵۆ بۆ 2 یاری و پێبژاردنی بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.
ب_ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی بڕیاردرا بە ڕاگرتنی ( هەورامان ڕزگار ) گۆڵپارێزی یانەی پیشەسازی بۆ 1 یاری و پێبژاردنی بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
8_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی شێروانە و یانەی دەربەندیخان لە گەڕی 21ـی خولی نایابی کوردستان :
آ_ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی بڕیاردرا بە ڕاگرتنی (هەڤاڵ محەمەد ) یاریزانی یانەی دەربەندیخان بۆ 1 یاری و پێبژاردنی بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار .
ب_ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی بڕیاردرا بە ڕاگرتنی (ئەزهەر فەتاح ) یاریزانی یانەی دەربەندیخان بۆ 1 یاری و پێبژاردنی بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار.
ج_ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی بڕیار درا بە ڕاگرتنی (عادل عەلی ) سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی دەربەندیخان بۆ 2 یاری و پێبژاردنی بە بڕی 500000 پێنج سەد و پەنجا هەزار دینار.
9_ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی لە یاری نێوان یانەی هەندرێن و یانەی زاخۆ لە گەڕی 21ـی خولی نایابی کوردستان، بڕیار درا بە ڕاگرتنی ( سەردار عومەر ) سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی زاخۆ بۆ 2 یاری و پێبژاردنی بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.
10_ بە هۆی هەڵسوکەوتی دوور لە گیانی وەرزشی لە یاری نێوان یانەی دهۆک و یانەی ئاڕاڕات لە گەڕی 21ـی خولی نایابی کوردستان، بڕیار درا بە دوورخستنەوەی ( سەربەست محەمەد ) ڕاگەیاندنکاری یانەی ئاڕاڕات تا کۆتایی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان.
11_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی هەولێر و یانەی شەقڵاوە لە گەڕی 22ـی خولی نایابی کوردستان :
آ_ بە هۆی هەڵسوکەوتی نا وەرزشی لە لایەن هاندەرانی یانەی شەقڵاوە بڕیار درا بە پێبژاردنی یانەی شەقڵاوە بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
ب_ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور بڕیار درا بە پێبژاردنی ( شاخەوان حەمید ) سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی شەقڵاوە بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
ج_ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی بڕیار درا بە پێبژاردنی یاریزانی یانەی شەقڵاوە ( هەرێم حوسێن ) بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
12_ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی لە یاری نێوان یانەی سیروانی نوێ و یانەی ڕانیە لە گەڕی 22ـی خولی نایابی کوردستان، بڕیار درا بە ڕاگرتنی ( خدر ڕەسوڵ ) سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی ڕانیە بۆ 2 یاری و پێبژاردنی بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.
13_ بە هۆی بەکارهێنانی یاری ئاگرین لە یاری نێوان یانەی ئاکرێ و یانەی شێروانە لە گەڕی 22ـی خولی نایابی کوردستان، بڕیار درا بە پێبژاردنی یانەی ئاکرێ بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
14_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی شەقڵاوە و یانەی ئاکرێ لە گەڕی 21ـی خولی نایابی کوردستان :
آ_ بە هۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی بڕیار درا بە ڕاگرتنی( دلۆڤان ساڵح ) یاریزانی یانەی ئاکرێ بۆ 2 یاری و پێبژاردنی بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
ب_ بە هۆی دەرچوونیان لە گیانی وەرزشی لە لایەن هاندەرانی یانەی شەقڵاوە و پێشووتریش دوا ئاگاداریان پێدراوە، بڕیار درا یاری داهاتوویان لە نێو یاریگای خۆیان بەبێ هاندەر بەڕێوەبچێت.
15 _ ئاگادار کردنەوەی یانەی سەید سادق بە دانانی ئاڵای گۆشەی یاریگا بە شێوەیەکی یاسایی بەپێچەوانەوە سزای کارگێڕی و دارایی دەدرێن .