کۆ بوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

کۆ بوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

شە ممە 21 _ 12 _ 2024 به ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد  :

1 - ئاگاداری بۆ ئەو ناوبژیوانانەی کە بە هەر هۆکارێک بێت تاقیکردنەوەیان ئەنجام نەداوە، لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوو پەیوەندی بە لیژنەی ناوبژیوانان بکەن و بە نووسراوی فەرمی لیژنەکە ئاگادار بکەنەوە.

2_  دوای دابەزینی یانەی ئاڕاڕات، لە کۆتایی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان 2024 _ 2025 سێ یانەی تریش دادەبەزێت بۆ ریزی خولی پلە یەکی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026.

3_ دوای دابەزینی یانەی سلێمانی، لە کۆتایی ئەم وەرزەی خولی پلە یەکی کوردستان 2024 _ 2025 یەک یانەی تر دادەبەزێت بۆ خولی پلە دووی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026.

4_ ئاگاداری بۆ یانەی دەربەندیخان و یانەکانی تر پێویستە لۆگۆ و نوسراوەکانی تیپە میللیەکان لاببرێت لە کاتی یارییەکانیان لە خولی نایابی کوردستان.

5_ ئاگاداری بۆ یانەی دەربەندیخان،  پەرژینی یاریگاکەی لە گۆڵەکانەوە نزیکە دەبێت بە پارچە قوماشێک ( رێکلامێک گەر هەبێت ) کە درێژیەکەی لە 10 مەتر کەمتر نەبێت و بەرزیەکەی لە 2 مەتر کەمتر نەبێت لە دواوەی گۆڵەکە واتە لە سەر پەرژینەکە ( ئەو سیاجەی کە بە سیم دروستکراوە) هەڵبواسن، بۆئەوەی گۆڵپارێزەکان زیاتر پارێزراوبن. بەپێچەوانەوە یاریەکانیان بەڕێوەناچێت لەم یاریگایە.

6_ ئاگاداری بۆ سەرجەم یانە بەشدار بووەکان لە خولەکانی کوردستان، ئەو یاریگایانەی پەرژینی یاریگاکەی لە گۆڵەکانەوە نزیکە دەبێت بە پارچە قوماشێک ( رێکلامێک گەر هەبێت ) کە درێژیەکەی لە 10 مەتر کەمتر نەبێت و بەرزیەکەی لە 2 مەتر کەمتر نەبێت لە دواوەی گۆڵەکە واتە لە سەر پەرژینەکە ( ئەو سیاجەی کە بە سیم دروستکراوە) هەڵبواسن، بۆئەوەی گۆڵپارێزەکان زیاتر پارێزراوبن. بەپێچەوانەوە یاریەکانیان بەڕێوەناچێت لەم یاریگایانە.

7_ کەمکردنەوەی سزاکانی یانەی کۆیە بەمشێوەیە:

آ_ چوار یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی.

ب_ کەمکردنەوەی ( 3 خاڵ) لەکۆی گشتی خاڵەکانی .

8 _ بە هۆی هەڵسوکەوتی دوور لە گیانی وەرزشی و هێرشکردنە سەر ناوبژیوان بە هەڵدانی دەبەی ئاو و کەل و پەلی قەدەغەکراو بۆ نێو یاریگا لە یاریی گەڕی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان لە یاریی نێوان شێروانە و پێشمەرگەی هەولێر دووبارەبوونەوەی لەیاریان بەرامبەر یانەی زاخۆ لەگەڕی نۆیەم ، بریاردرا بە پێبژاردنی یانەی شێروانە بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار،دوای ئەم بڕیارە لە ئەگەری دووبارە بوونەوە سزاکان قورستر دەبن.

9_ هەر راهێنەرێک لە خولەکانی کوردستان سزای دارایی یاخود هونەری لە سەر بێت، لە کاتی چوونی بۆ یانەیەکی تر پێویستە ئەستۆ پاکی لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ بکرێت دواتر باجی تازەی بۆ دروستدەکرێت .

10_ بریاردرا بە رێگەپێدانی یاریزان ( سۆران عبدالله عبدالرەحمان ) بە یاریکردن بۆ یانەی بابان لە خولی پلە یەکی کوردستان، چونکە پێشووتر بەبێ ئاگاداری ئەو یاریزانە ناوی لە لیستی یانەی سەیدسادق تۆمار کرابوو لە خولی نایابی کوردستان.


راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان