سوپاس و پێزانین

سوپاس و پێزانین

بە ناوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە، سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەریەک لە بەڕێزان، هادی کەریم جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، عەدنان عەبدولڕەحمان ئەمینداری دارایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ، تەلعەت سەعدوڵا ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، لەتیف ئەمین ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، کرێکار زرار ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکەین لە پای خزمەت و کارەکانیان لە ماوەی رابردوو لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، ئەم بەڕێزانە بە هێزێکی نەبڕاوە بەشێکی گرنگ بوون لە پێشکەوتن و بەردەوامیدان لە خول و چالاکیەکانی یەکێتیەکەمان لە ساڵانی رابردوو، هەمیشە لە خەمی وەرزش و وەرزشوانانی کوردستاندا بوون، بە هیواین لە داهاتووتدا بە وەرگرتنی ئەرک و بەرپرسیاریەتی تر بەردەوام بن لە خزمەتکردنی وەرزشی کوردستان، هەر سەرکەوتوو و سەرفرازبن .

 

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان