وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق سەردانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی کرد
وەزیری وەرزش و لاوانی عێڕاق سەردانی بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی کرد.
پێنجشەممە 3 / 2 / 2022 وەزیری وەرزش و لاوانی عێڕاق بەڕێز ( عەدنان درجال ) کە لە هەمان کاتدا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقە، بەیاوەری بەڕێز دکتۆر ( شاکر سمۆ ) بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و دکتۆر ( ئەحمەد کۆچەر ) ئەندامی پێشووی (دەستەی کاتی ) لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق سەردانی بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیان کرد و لە لایەن هەریەک لە بەڕێزان ( تاڕق عەبدولرەحمان ) سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و بەڕێز ( عەبدولقادر حوسێن ) ئەمینداری گشتی یەکێتیەکە پێشوازیان لێکرا، مەبەست لەسەردانەکەی زیاتر بۆ پڕۆژەی گۆڵ بوو و دواتر نزیکبوونەوە و هاوکاریکردن بوو ، لە دیدارەکەشدا هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی نێوانیان کردەوە بۆ زیاتر بەرەو پێش چونی ڕەوتی وەرزش بە تایبەت تۆپی پێ لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق .