پەیامی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دوای کۆتایی هاتنی خولی نایابی کوردستان

پەیامی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دوای کۆتایی هاتنی خولی نایابی کوردستان

 

سوپاس بۆ خودا ، خۆشحاڵ و بەختەوەرین بەکۆتایی هاتنی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی 2021-2022 ، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی یانەی وەرزشی سیروانی نوێ ی پاڵەوان و خاوەن پلەی یەکەمی خولی نایابی کوردستان دەکەین وە هەروها پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی یانەی وەرزشی هەندرێن دەکەین خاوەن پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستان , بەڵێ.. خۆشحاڵین کە دەبینین رکابەری خولەکە بەتایبەت لەسەر پلەکانی پێشەوەی ریزبەند لەبەهێزی دابوو و تیپەکان وەرزشیانە لەکێبڕکێ دابوون تا دوا گەڕی خولەکە . 

سوپاس و پێزانینی هەوادارانی تۆپی پێی کوردستان و یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاراستەی رێزدار " مەسرور بارزانی " سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بە هۆکاری پەسند کردنی بودجەی یەکێتیەکەمان بۆ ئەوەی گەنج و لاوەکانمان لەوەرزش دوورنەکەونەوە و چوونکە بەشێکی زۆری وەرزشوانان بژێوی ژیانیان لەسەر وەرزشە .  

 سوپاس و پێزانین خۆمان ئاراستەی سەرجەم هاوکاران و یارمەتیدەرانمان دەکەین لە پیاوانی دڵسۆزی پۆلیس و ئاسایش و پیاوانی دڵسۆزی تەندروستی بە تایبەتی فریاکەوتن وە تەواوی سەرجەم رۆژنامەنووسانی وەرزشی و میدیاکاران و ناوبژیوانانی ماندوونەناس و بە ئەمەک بە تایبەتی لە خۆراگرتنیان لە وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان وە هەروها سەرپەرشتیارانی یاریەکان هاوشێوەی ناوبژیوانان و دەستەی کارگێری یانەکان و جەماوەر و هاندەرانی یانەکانی کوردستان و ستافی هونەری تیپەکان و  یاریزانە خۆشەویستەکان و یانە بەشداربووەکانی کوردستان وە هەروەها کارمەند و خزمەتگوزارانی یاریگاکان . دونیایەک سوپاس و پێزانین دووبارە بۆ هەموولایەک ،بە هیواین وەرزی داهاتوو گەورەتر و دەوڵەمەندتر و بەهرەدارتر  بێت وە هەمیشە خول و چاڵاکیەکانی تۆپی پێی کوردستان بەرز راگرین  .  

زۆر سوپاس ....

طارق عبدالرحمن (سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان )