لاوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بووە پاڵەوانی خولی لاوانی کوردستان بۆ وەرزی 2021-2022
هەینی -8-7-2022- لە یاریگەی دووەمی یانەی وەرزشی هەولێر یاریی کۆتایی خولی کوردستان بۆ ئاستی لاوان بەڕێوەچوو، هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و هەندرێن لە یاریی کۆتایی روبەرووی یەکتر بوونەوە، لاوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرانبەر لە لاوانی یانەی هەندرێن بباتەوە ببێە پاڵەوانی خولی کوردستان.
ئەم وەرزە یارییەکانی خولی لاوانی کوردستان بە شێوەی دوو گروپ بەڕێوەچوو، هەر 10 یانە بەسەر دوو گروپ دابەش کرابوون، لە گروپی یەکەم یانەکانی سیروانی نوێ و دەربەندیخان بۆ قۆناغی کۆتایی کۆتایی سەرکەوتن و لە گروپی دووەمی یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و هەندرێن سەرکەوتن، لە قۆناغی کۆتایی هەردوو یانەی هەندرێن و سیروانی نوێ بەرامبەر یەکتر یارییان ئەنجامدا و لە یاری چوون هەندرێن توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی سیروانی نوێ بباتەوە لە یاریی گەڕانەوەش هەردوو یانە بە بێ گۆڵ یەکسانبوون و یانەی هەندرێن خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی، لە یارییەکەی تریش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و یانەی دەربەندیخان بەرامبەر یەکتر یارییان ئەنجامدا و یاری چوونی هەردوو یانە بە بێ گۆڵ یەکسانبوون، لە یاری گەڕانەوە پێشمەرگەی سلێمانی توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر یارییەکە بباتەوە بگاتە یاریی کۆتایی.
لە یاری کۆتایی خولی لاوانی کوردستان هەردوو یانە لەسەر یاریگەی دووەمی فرانسۆ هەریری بە یەکگەیشتن لە یارییەکە لاوانی یانەی ێشمەرگەی سلێمانی توانی بە سێ گۆڵی بێ بەرانبەر یارییەکە لە لاوانی هەندرێن بباتەوە ببێتە پاڵەوانی خولی لاوانی کوردستان بۆ وەرزی 2021-2022