کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

یەکشەممە (7-8-2022) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک وسکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

1- بەڕێز (حاکم جەمال ) سەرۆکی یانەی وەرزشی هەندرێن سەردانی بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی کرد و لەبەشێک لەکۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەمەبەستی زیاتر لەیەک تێگەیشتن و نزیکبوونەوە .

 

2- رۆژی چوارشەممە 10-8-2022 کاتژمێر 11ی بەیانی نوێنەری (کارمەندی کارگێڕی ) یانەکانی نایاب کە لەخوارەوە ناویان نووسراوە بەنووسراوی فەرمی ئامادەبن لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەمەبەستی روونکردنەوە و تێگەیشتن لە چۆنیەتی ناردنی نووسراو و لیستی یاریزانان بەشێوەی ئەلیکترۆنی ، چوونکە لەمەودوا وەک پێشووتر بڵاوکرایەوە سەرجەم نووسرا و کارەکان لەرێگای ئیمێڵ دەبێت ، بەپێچەوانەوە کارەکانیان وەرناگیرێت .

- یانەکانی نایاب بۆ وەرزی 2022-2023 :

( سیروانی نوێ - ھەندرێن - سەید سادق - چەمچەماڵ - نەورۆز - پێشمەرگەی هەولێر - دەربەندیخان - ئاڕاڕات - دهۆك - شێروانە - برایەتی - سۆران - شەقڵاوە - زاخۆ - ئاکرێ - چوارقوڕنە ).

3- رۆژی شەممە 20-8-2022 کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ نوێنەری یانەکانی نایاب (سەرۆك یان جێگر یان ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی ) لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن بەنووسراوی فەرمی بەمەبەستی کۆبوونەوەی دەستەی گشتی خولی نایابی کوردستان .

4- بڕیاردرا بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کوپەر بۆ ناوبژیونان لە رۆژانی ( 29-30 )-9-2022 .

تێبینی : بە نزیکبوونەوە لەم بەروارە کات و شوێنی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت .

5- خوێندنەوەی دووەم بۆ پەڕاوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی 2022 - 2023 بۆ بەڕێوەچوونی خولەکانی کوردستان بەکۆتاھات و پەسندکرا .