خشتەی ریزبەندی

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دامەزراوەیەکی فەرمی سەر بە لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستانە، لە ساڵی 2006 لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەمەزراوە، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە 10 ئەندام پێک دێت کە پێک هاتووە لە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و جێگری سەرۆک و سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و لەگەڵ حەوت ئەندامی تر، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هەڵدەستێت بە کردنەوە و سەرپەرشتی کردنی خولەکانی تۆپی پێی کوردستان وەک، خولی نایابی کوردستان، خولی پلە یەک، خولی پلە دوو، خولی لاوان و تازەپێگەیشتووانی کوردستان، خولی فوتساڵی کچانی کوردستان، جامی هەرێمی کوردستان، جامی سوپەری کوردستان، لەگەڵ کردنەوەی خولی بەهێز کردنی ناوبژیوانان و راهێنەران و سەرپەرشتیارانی یاری، لەگەڵ سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردەی کوردستان. لە ئێستادا تاڕق عبدالرحمن سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکات.

لیستی تەواوی پاڵەوانانی مێژووی خولی نایابی کوردستان لە وەرزی 2006-2007 تا وەرزی 2020-2021

2007-2006 - یانەی دهۆک بووە پاڵەوان

2008-2007 - یانەی بروسک بووە پاڵەوان

2009-2008 - یانەی بروسک بووە پاڵەوان

2010-2009 - یانەی هەولێر بووە پاڵەوان

2011-2010 - یانەی هەندرێن بووە پاڵەوان

2012-2011 - یانەی هەولێر بووە پاڵەوان 

2013-2012 - یانەی زێرەڤانی بووە پاڵەوان 

2014-2013 - یانەی زێرەڤانی بووە پاڵەوان

2015-2014 - یانەی زێرەڤانی بووە پاڵەوان

2016-2015 - یانەی هەولێر بووە پاڵەوان

2017-2016 - یانەی پێشمەرگەی هەولێر بووە پاڵەوان

2018-2017 - یانەی زێرەڤانی بووە پاڵەوان،

2019-2018 -  یانەی زێرەڤانی بووە پاڵەوان

2020-2019 - بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەواوی جیهان و کوردستان، خولەکە تەواو نەکرا

2021-2020 - یانەی برایەتی بووە پاڵەوان

2022-2021 - یانەی سیروانی نوێ بووە پاڵەوان

2022-2023 - یانەی پێشمەرگەی هەولێر بووە پاڵەوان

2023-2024 - یانەی ئاکرێ بووە پاڵەوان

پەڕاوی یەکێتی تۆپی پیی کوردستان

 

 

ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

تاڕق عبدالرحمن
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
هادی کەریم
جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان / سەرۆکی لیژنەی بە بازاڕکردن
سیروان نەجمەدین
سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان / سەرۆکی لیژنەی پێشبڕکێکان
عەدنان عەبدولرەحمان
ئەمینداری دارایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
جەلال سەعید
ئەندام / ووتەبێژی یەکیتی تۆپی پێی کوردستان
کرێکار زرار
ئەندام / سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان
تەلعەت سەعدوڵلا
ئەندام / ئەندامی لیژنەی پێشبڕکێکان
نەوزاد سالح
ئەندام / جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان
لەتیف ئەمین
ئەندام / سەرۆکی لیژنەی ئەکادیمیاکان
ئازاد محمد سەید
ئەندام / سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان

نوسینگەی راگەیاندن

بەیار ئیسماعیل
سەرۆک
ئاکۆ عبدالقهار
ئەندام
سەنگەر ئیسماعیل
ئەندام
دارەوان حەمە
ئەندام
2006kfa@gmail.com
هەولێر - ڕێگایی موسڵ
07508197037